Accessibility links

کاربەدەستێکی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هاوکاری دەستبەجێ بۆ لیبیا دەکات


کاربەدەستێکی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هاوکاری دارایی زیاتر لە نوێنەرانی کۆمکاری عەرەب دەکات بۆ لیبیا و دەڵێت ئەو بڕە پارەیەی کە ئێستا لە بەردەستدا هەیە بۆ ئەو وڵاتە بە شەڕ وێران بووەی باکوری ئافریکا زۆر بە زەحمەت هەتا مانگی سێ بڕ دەکات.

کاربەدەستی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆڤایەتی لیبیا عەلی ئەلزەعتەری دەڵێت ڕەوشی ناهەمواری مرۆڤایەی کاری کردۆتە سەر 2 ملیۆن و 4 سەد هەزار کەسی لیبیا.

ئەلزەعتەری ڕۆژی دووشەممە لە قاهیرە ڕایگەیاند ئاژانسەکەی تەنها 4 ملیۆن و 4 سەد هەزار دۆلاری پێ گەیشتووە لە کۆی 166 ملیۆن دۆلاری کە داوا کرابوو بۆ ئەمساڵ. هەروەها دەشڵێت لە کاتێکدا ڕەنگە هەنێک هاوکاری تر لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە مسۆگەر بکەن بەڵام هێشتا تەنها بەشی یەکەم سێ مانگی ساڵی 2016 دەکات.

ئەلزەعتەر دەشڵێت خزمەتگوزاری تەندروستی، ئاو و پەروەردە و خزمەتگوزارییەکانی تریش هەموی لە لیبیا تێکچوون لە کاتێکد نرخی خۆراکیش زیادی کردووە.

XS
SM
MD
LG