Accessibility links

وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و ڕوسیا تاوتوێی قەیرانی سوریا دەکەن


ڕوسیا ڕادەگەیەنێت وەزیری دەرەوەی سەرگێ لاڤرۆڤ و جۆن کیری وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە قەیرانی سوریا کردووە.

بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی شەممە ڕادەگەیەنێت هەردوولا ئاماژەیان بە پێشوەچوونەکان کردووە سەبارەت بە ناردنی کەرەستەی مرۆیی بۆ ئەو ناوچانەی سوریا کە لە گەمارۆدا بوون.

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەش کرد کە تورکیا بەشێوەیەکی نابەرپرسیارانە هەنگاوی تێکدەرانە دەنێت و ئەمەش سەرپێچی کردنە لە سەروەری خاکی سوریا.

ڕوسیا ڕەخنەی لە تورکیا گرتووە بۆ ئەوەی کە شەڕڤانە کوردەکان تۆپباران دەکات بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە هەوڵەکەی لە ڕۆژی هەینی تا نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێک دژ بەو تۆپبارانە ڕابگەیەنێت.

XS
SM
MD
LG