Accessibility links

حەیدەر ئەلعەبادی ڕەخنەی توند لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان دەگرێت


سەرۆک وەزیری عێراق ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی خۆجێی هەرێمی کوردستان گرتووە بۆ ئەوەی گوایە موچە نادات بە کارمەندانی حکومەت لەوێ هەرچەندە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی سەربەخۆیی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا دەفرۆشێت.

ئەم لێدوانەی حەیدەر ئەلعەبادی ڕەنگدانەوەی ناکۆکییەکانی ئێستای نێوان حکومەتی ناوەندی لە بەغدا و کوردەکانە. هەردوولا بۆ ماوەیەکە لە ناکۆکیدان لەسەر هەناردەکردنی نەوت و دابەزینی نرخی نەوت بارودۆخەکەی خراپتر کردووە، جگەلەوەی لە ساڵی 2014وە بەغدا لەسەدا 17ی بودجەی فیدرالی کە بۆ کوردەکان تەرخان کراوە ڕاگرتووە.

لایخۆیانەوە کوردەکانیش هەوڵی سەربەخۆی ئابوری دەدەن وەکو هەنگاوێک بەرەو جیابوونەوە.

ئەلعەبادی شەوی دووشەممە بە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ڕاگەیاند " ڕێژەی ئەو نەوتەی کە لە هەرێمی کوردستانەو هەناردە کراوە نزیکەی لەسەدا 16ی هەمو هەناردەی عێراقە، جا هەرێمی کوردستان بەشی خۆی لە بودجی فێدڕاڵ وەردەگرێت".

لە وتووێژەکەدا ئەلعەبادی گوتیشی ئەو پارانە هەردیار نەماون " من ئەو پارانە لە هیچ بانكێکی ناو هەرێمدا نابینم". پاشان ڕووی دەمی کردە دەسەڵاتدارە کوردەکان و گوتی من پێشنیازێکم هەیە " نەوتەکە بدەنە دەستەوە ئێمە مەچەی فەرمانبەران دەدەین".

ساڵی ڕابوردوو دوواجار فەرمانبەرانی کوردستانی عێڕاق تەنها یەکەم نیوە موچەی مانگی نۆیان وەرگرتووە و موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەو ساڵەیان وەرنەگرتووە.

کەمکردنەوەی موچە لە%15 وە بۆ لە %75 بۆ ساڵی 2016 ڕاگەیەندرا جگە لە موچەی ئەندامانی هێزە ئاسایشیەکان. موچەی مانگی 1 بە پێی بڕیارە نوێیەکە درا، بەڵام هیچ ئاماژەیەک نییە کە کەی فەرمانبەران باقی موچەکانیان وەردەگرن.

هاوکات لەگەڵ ناکۆکییە سیاسییەکاندا، گەندەڵی و خزمخزمێنە گوایە لەلایەن سیاسەتمەدار خۆجێیەکانەوە بۆە هۆی نائارامی گشتی لە هەرێمەکە و هەروەها بۆتە هۆی خۆپیشاندانی نزیکەی ڕۆژانە بۆ بایکۆتکردنیان.

مانگی ڕابوردوو نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق کە بەڕێگای تورکیا هەناردە کراوە ڕۆژی 601 هەزارو 811 بەرمیل بووە، لە ناویاندا نەوتی شاری کەرکوکیش کە کوردەکان پاش کشانەوە هێزی ئاسایشی عێرقی دوابەدوای هێرشەکەی داعش لە مانگی 6 ی ساڵی 2014 دەستیان بەسەردا گرت.

کوردەکان لەمێژە هەوڵیان داوەشاری کەرکوکی دەوڵەمەند بە نەوت بلکێنن بە هەرێمەکەیانەوە، بەڵام عەرەبە سوننەکان و تورکمانەکان دژین.

بۆ پشتگوێ خستنی بەغدا کوردەکانی عێراق چەند ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتنیان سازدا بۆ دانانی داهاتی نەوت لە بانکی هالکی تورکیادا.

XS
SM
MD
LG