Accessibility links

سەربازانی سوریا گوندێکی نزیک حەلەب کۆنتڕۆڵ دەکەن


تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا و چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن هێزەکانی حکومەت گوندێکی تری نزیک حەلەبیان گردۆتەوە و بەمەش ناوچەکانی دەوروبەری سەرهەڵداوان لەو شارەی باکوری وڵاتەکە زیاتر کۆنتڕۆڵ دەکەن.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەت و ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی دەڵێن سەربازەکان ڕۆژی شەممە دەستیان گرتووە بەسەر گوندی تامورا.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەل مەنار کە لەلایەن حزبوڵاوە بەڕێوە دەبرێت دەڵێت لە ئێستادا سەربازەکان لە شارۆچکەی حەیان و بەشێک لە شارۆچکەی عەنەدان دەڕوانن. ئەو گروپە ملیتانە لوبنانییە شانبەشانی هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد شەڕ دەکەن.

سەربازەکانی سوریا لە ژێر پەردەی هێرشە ئاسمانییە توندەکانی ڕوسیاوە پێشڕەوی دەکەن لە هەوڵێکدا بۆ دەوروپێچ گرتنی حەلەب کە زۆربەی بەشەکانی لەلایەن سەرهەڵداوانەوە گیراوە.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕوسیا پلانێکیان ڕاگەیاندوە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا، بەڵام ڕوون نییە کە ئەمە شەڕە زەمینییەکانیش دەگرێتەوە یان نا.

XS
SM
MD
LG