Accessibility links

کۆریای باکوور موشەکی دوورهاوێژ بە سەتەلایتەوە تاقی دەکاتەوە


کۆریای باکوور ڕووبەڕووی ئیدانەکردن لەلایەن کۆمەڵگای نێونەتەوییەوە دەبێتەوە بەهۆی تاقیکردنەوەی مەشەکی دوور هاوێژی.

ڕاگەیاندنی پیونگیانگ هەڵدانی ئەو موشەکەی بە سەتەلایتەوە پشتڕاست کردەوە بەبێ گوێدان بە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕێگای بەکارهێنانی تێکنالۆژی موشەکی بالاستیکی لێدەگرێت.

دەستبەجێ ڕەخنەی لێ گیرا.

وەزیری بەرگری کۆریای باشوور دەڵێت " ئێمە تاقیکردنەوەی موشەکی دوورهاوێژی کۆریای باکوور ناپەسەند دەکەین و ئێمە پێمان وایە پێویستە بەڕێگای ئەنجومەنی ئاسایش و سزا دوولایەنەکان فشاری زیاتر بخەینە سەر کۆریای باکوور".

ئەو موشەکە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە دەزگای هەڵدانی سەتەلایتی تۆنگچانگری کۆریای باکوور نزیکە سنوری چینەوە تاقی کرایەوە.

موشەکەکە بەرەو باشور بەسەر دورگری ئۆکینوای باشوری ژاپۆنەوە ڕۆشت.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێر داواکاری ئەمەریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور هەر ڕۆژی یەکشەممە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوی کردنی ئەم تاقیکردنەوەیە.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی موون دەڵێت زۆر نیگەرانە بەوەی کۆریای باکوور ئەو تاقیکرنەوەیەی بە موشەکی بالاستیک ئەنجام داوە و سەرپێچیکردنە لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش.

XS
SM
MD
LG