پۆلیس دەڵێت هێرشبەرێک بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سرە ژنێکی جولەکە لە ناو بازاڕێک لە ناوچەیەکی عەرەبی باشوری ئیسرائیل. ژنەکەی بە سەختی بریندار کردووە بەر لەوەی ڕابکات.
گوتەبێژی پۆیس لوبا سامری ڕایگەیاند ئەو ژنە لە شەستەکانی تەمەنیدایە کە لە ناوچەی ڕاحات بە چەقۆ هێڕش کرایە سەری.
لە ماوەی پێنج مانگی ڕابوردوودا نزیکەی ڕۆژانە بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەر کەسانی سڤیل و هێزی ئاسایشی ئیسرائیلی کە هەتا ئێستا بەو هۆیەوە 27 ئیسرائیلی کوژراون.
نزیکەی 115 فەلەستینیش، کە بەشێکی زۆریان ئیسرائیل بە هێرشبەر ناودێری کردوون، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە یان پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ئیسرائیل کوژراون.
ئیسرائیل دەڵێت توندوتیژییەکان بەهۆی هەڵمەتی فەلەستینییەکان زیادی کردووە. فەلەستینیەکانیش دەڵێن بەهۆی بێزاری دەیان ساڵەی داگیرکاری پەرەی سەندووە.