Accessibility links

تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەلوچستانی پاکستان ڕوودەدات


کاربەدەستانی پاکستانی دەڵێن بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە شاری کویتەی باشوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە بەلایەنی کەم 8 کەس دەکوژرێن و ژمارەیەکی زۆر زیاتر بریندار دەبن.

وەزیری ناوخۆی هەرێمیی بلوچستان ئەکبەر دورانی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند پیاوێک بە سواری ماتۆرسایکل لە شوێنێکی قەرەباڵغی شارەکە لەلای کامیۆنێکی بەرەی نیمچە لەشکری بۆبێکی تەقاندەوە. هەروەها گوتیشی لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستیپێکردووە.

کاربەدەستانی نەخۆشخانەش پشتڕاستیان کردۆتەوە کە بەلایەنی کەم 20 کەس بەهۆی ئەو تەقینەوە بەهێزەوە بریندار بوون. 10 کەس لە بریندارەکان ئەندامی نیمچە لەشکرین و ئەوانی تریش کەسانی سڤیلین.

وتەبێژێکی تالیبانی پاکستان بەرپرسیارێتی هێرشکەی گرتە ئەستۆ و دەڵێت لەلایەن ئەندامی تایبەتی کاری خۆکوژی ئەنجام دراوە.

جگە لە تالیبان چەکدارانی جوداخوازی نژادی بەلوچیش تاوانبار کراون بۆ هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئاسایش و دامودەزگاکانی حکومەت لە بەلوچستاندا.

XS
SM
MD
LG