Accessibility links

وەلید ئەلموعەلیم: هەر سەربازێکی بیانی بێتە خاکی سوریاوە تەرمەکەی دەگەڕێتەوە


وەزیری دەرەوەی سوریا وەلید ئەل موعەلیم ڕۆژی شەممە هۆشداری دا کە عەرەبستانی سعودیە یان هێزە زەمینییەکانی تری بیانی ئەگەر بێنە ناو سوریاوە بە مردووی دەگەڕێنەوە، و داوای لە گروپە سەرهەڵداوەکان کرد کە هۆشیان بێننەوە بەرخۆ و چەکەکانیان دانێن.

لێدوانەکانی موعەلیم باش ئەوە بوو کە عەرەبستانی سعودیە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕایگەیاند کە خواستی ئەوەی هەیە وەکو بەشێک لە هەڵمەتی دژ بە داعش بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا سەرباز بنێردرێتە ناو سوریاوە.

ئەلموعەلیم گوتیشی عەقڵێکی ئاسایی پێی وایە هاتنی عەرەبستانی سعودیە شیانی نییە "بەڵام بە ڕێبەرایەتی شێتانەی سعودی هیچ شتێک دوو نییە".

هەروەها گوتیشی هەر دەستێوەردانێکی زەمینی بۆ ناو سوریا، بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی سوریا بە سەرپێچی کردن دادەنرێت و دەبێت لەلایەن هەمو هاووڵاتییەکی سوریاییەوە ڕێگای لێ بگیرێت.

XS
SM
MD
LG