شاندێکی هه‌ریمی کوردستان بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند سه‌ردانی به‌غدا ده‌که‌ن.
له‌م سه‌ردانه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چی بکه‌ین، ئایا حکومه‌تی عێراق چه‌ند ڕژده له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم، ئێمه له‌سه‌ر زاری په‌رپرسانی هه‌رێم بیستومانه به‌غدا موفله‌سه‌و پاره‌ی نیه، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌وه راسته چ سودێکی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ عادل نوری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کردوه.
به‌ڕێز نوری ده‌ڵیت هه‌لومه‌رجه‌که له‌ئێستادا زۆر هه‌ستیاره و وێنای ده‌که‌م تامانگی 6ی دهاتوو گۆڕانکاری له جوگرافیای سیاسی ناوچه‌که له عێراق و سوریادا ڕووبدات و هه‌ریمی کوردستانیش پشکی له‌وگۆڕانکاریه‌دا به‌ربکه‌وێت.
ده‌شلێت به‌هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان پێویستیمان به‌به‌غدا هه‌یه، له‌به‌ری ئه‌وه‌ی له‌ڕووی ده‌ستوور و یاسا‌و ئه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێکه‌وه‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت داڕمانه ئابووریه‌که هه‌موو ناوچه‌که‌ی گرتوه‌ته له‌نێویشیاندا عێراق و به‌ته‌واوه‌تی هه‌رێمی وکردستانی به‌رکه‌وتوه، عێراقیش به‌دڵنیایی‌یه‌وه کۆمه‌ڵیک قیرانی گه‌وره ڕووی تێکردوه، له‌وانه داڕمانی ئابوری، شه‌ڕی داعش، شڵه‌ژانی سیاسی و ئاسایشی، ئه‌ویش له‌شه‌ڕی داعشدا پێویستی به‌پێشمه‌رگه هه‌یه.
وریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ عادل نووری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.