Accessibility links

بەهۆی نوقم بوونی بەلەمێکی پەنابەران لە کەناری تورکیا 37 کەس دەخنکێن


بەهۆی نوقم بوونی بەلەمێکی پەنابەران لە کەناری تورکیا 37 کەس خنکان.

ژمارەی قوربانییەکان لە شەوی شەممە زیادی کرد پاش ئەوەی تیمەکانی بەهاناچوون چەند تەرمێکی تریان دۆزییەوە کە لەو بەلەمە 17 مەترییەدا ئاڵابوون.

ئەو بەلەمە بەرەو دورگەی لیسبۆسی یۆنان دەچوو.

تیمەکانی بەهاناچوون توانیان 75 کەس ڕزگار بکەن.

ئاژانسی دەنگوباسی دۆغانی تورکیا دەڵێت ئەو پەنابەرانە خەڵکی سوریا، ئەفغانستان و بورمای تێدابوو.

پۆلیس پیاوێکی تورکی دەستگیر کردووە کە گومان دەکرێت ئەو قاچاخچییە بوبێت کە ئەو کەسانەی دەرکردبێت، بەڵام دەڵێت خێزانەکەی لە ناو بەلەمەکەدا بوون و نکوڵی لەوە دەکات هیچ شتێکی هەڵەی کردبێت.

XS
SM
MD
LG