Accessibility links

سەرهەڵداوانی یەمەن چالاکوان و ڕۆژنامەوان لە سەنعا دەگرن


کاربەدەستنی ئاسایشی یەمەن دەڵێن سەرهەڵداوە شیعەکان ژمارەیەک چالاکوان و ڕەخنەگریان دەستگیر کردووە لە ناویاندا ڕۆژنامەوانێکی خۆجێیش لە سەنعای پایتەخت.

ئەم دەستگیرکردنەی ڕۆژی شەممە ماوەیەکی کورت پاش ئەوە بوو سەرهەڵداوانی کە بە حوسی ناسراون سێ ڕۆژنامەوانی کەناڵی ئەلجەزیرەیان ئازاد کرد کە لە ڕۆژئاوای شاری تەعز ڕفێندرابوون.

چەند کاربەدەستێک بە مەرجێک ناویان ئاشکرا نەکرێت ڕایانگەیاند ئەم دەستگیرکردنانە بەشێکن لە سەرکوتکردنی چالاکوانان و ڕۆژنامەوانان لە لایەن حوسیەکانەوە. ئەو کاربەدەستانە لەو ناکۆکیانەی کە بووە بەهۆی دابەشبوونی یەمەن بێ لایەن ماونەتەوە.

یەمەن کەوتۆتە شەڕێکی سەختەوە لە زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەرەوە کە حوسیەکان بە هاوپەیمانی لەگەڵ سەرۆکی پێشووی وڵات بەشێکی زۆری وڵاتەکەیان بە سەنعای پایتەختەوە کۆنتڕۆڵ کرد.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئەو شەڕە بووە بە هۆی کوشتنی زیاتر لە 5800 کەس لە مانگی سێوە ئەو کاتەی کە هێرشی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە بۆ سەر سەرهەڵداوان دەستیپێکرد.



XS
SM
MD
LG