Accessibility links

سەرۆکی ئێران سەردانی ئیتالیا دەکات


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی دووشەممە چوو بۆ ئیتالیا لە دەستپێکی یەکەم سەردانی فەرمی بۆ ئەوروپا و چاوەڕوانی ئەوە دەکات ژمارەیەک کۆنتراکتی چەندان ملیار دۆلاری مۆر بکات بە مەبەستی هێنانەوە سەرخۆی ئابوری ئێران کە بەهۆی چەند ساڵی سزای ئابورییەوە پەکی کەوتبوو.

بە سەرکردایەتی کردنی شاندێکی 120 ڕێبەری بەهێزی بازرگانی ئێران و وەزیران، ڕۆحانی دوو ڕۆژ لە ڕۆما بەسەر دەبات بەر لەوەی ڕۆژی چوارشەممە بۆ فەڕەنسا بەڕیکەوێت بەو هیوایەی متمانەی ئێران نوێژەنگ بکاتەوە تا لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بدرەوشێتەوە.

لە کاتێدا کە دیپلۆماسی لە ئاستێکی بەرزی کارنامەکانیدایە، بەڵام ڕەنگە پەیوەندی بازرگانی تەوەری سەرەکی گەشتەکە بێت. لە هامانکاتدا ئێران ڕایگەیاند 160 فڕۆکەی ئەوروپی دەکرێت.

بەرپرسان لە ڕۆما دەڵێن کۆمپانیا ئیتالیەکان ئامادەن بۆ ڕێککەوتنی بازرگانی بە بڕی 17 ملیار یۆرۆ لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو بۆ وزە، بونیادنانەوەو کەرتی پۆلاین.

XS
SM
MD
LG