Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی فڕۆکە گومانبارەکانی ڕوسیا 29 سڤیل لە سوریا دەکوژرێن


گروپێکی چاودێری ڕادەگەیەنێت بەهۆی ‌هێرشێکی کە گومان دەکرێت لەلایەن فڕۆکە لەشکرییەکانی ڕوسیاوە کرابێتە سەر گوندێک لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕۆژی شەممە 29 کەسی سڤیل دەکوژرێن.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی ڕادەگەیەنێت 7 منداڵ و ژنێکیش لە نێو ئەو قوربانیانەدا بوون کە لە گوندی خاشامی پارێزگای دێر ئەلزوری سوریا کوژران.

گوندی خاشام کە لەلایەن جیهادییەکانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە کۆنتڕۆڵ کراوە تەنها 20 کیلۆمەتر دوورە لە پایتەختی پارێزگاکەوە کە ئێستا زۆربەی بەشەکانی لەلایەن داحشەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.

ڕێکخراوەکە دەڵێت بەوە دەچێت ژمارەی قوربانییەکان زیاد بکەن لە کاتێکدا دەیان کەسیش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG