Accessibility links

لە ماوەی دوو هەفتەدا نزیکەی 10 باندی ڕفاندن لە کەرکوک دەستگیر دەکرێن


بەرپرسانی ئاسایش لە پارێزگای کەرکوک دەڵێن لە ماوەی دوو هەفتەدا نزیکەی 10 باندیان دەستگیر کردووە کە کاری ئەو باندانە ڕفاندنی خەڵکی و دزینی ئۆتۆمبێل بووە.

ئازاد جەباری سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوە کرد هەوڵی دەزگا ئاسایشیەکانی کەرکوک بۆ دەستگیر کردنی باندەکانی ڕفاندن بەردەوامی هەیە.

بەڕێز جەباری بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئەو باندانەی خەڵک دەکوژن و دەڕفێنن سەرجەم نەتەوەکانی وەکو، کورد و عەرەب و تورکمانیان تێدایە".

دیاردەی کوشتن و ڕفاندن و دزینی ئۆتۆبێل بووتەوە دیاردەیەکی بەربڵاو لە پارێزگای کەرکوک بەشێک لەو باندانە بۆ دەستکەوتی دارای خەڵک دەڕفێنن بەڵام هەندێکی تریان ئامانجی سیاسی لە پشتە بە تایبەتی ئەوانەی کەسایەتییە دیار و سیاسییەکان دەکەن بە ئامانج.

عەمید سەرعەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئەو باندانەی دەستگیر کراون بەشێکیان بۆ پارەو بەشێکی تریشیان لەسەر قەرزاری و کێشەی کۆمەڵایەتی خەڵکیان ڕفاندووە و دانیان بە تاوانەکانیاندا هێناوە".

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا دڵشاد ئەنوەر.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:52 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG