Accessibility links

ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی لەمەڕ گەمارۆدانی سەدان هەزار کەس لە سوریا دەردەبڕن


وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە نیگەرانی قوڵی لەمەڕ قەیرانی مرۆڤایەتی لە سوریا دەربڕیوە لە کاتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت 13 ملیۆن و 500 هەزار کەس لە سەرانسەری وڵاتەکەدا پێویستیان بە کۆمەک کردن و یارمەتیدان هەیە.

باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان سمانتا پاوەر داوای کرد بە تایبەتی سەرنج بدرێتە 15 ناوچەی کە لەژێر ئابڵوقەدان و دەڵێت حکومەتی سوریا بەرپرسیارە بەرامبەر 12 لەو گەمارۆیانە و بەلایەنی کەم 35 کەسیش لە سەرەتای مانگی 12 وە بەهۆی ئەو گەمارۆیانە گیانیان لەدەست داوە.

خاتو پاوەر داواشی لە هەمو لایەنەکانی سوریا کرد کۆسپ نەخەنە بەردەم گروپە مرۆییەکان تا بگەن بەو ناوچانە و گوتیشی " لە هەمو کاتێک زیاتر ئێستا گەلی سوریا پێویستیان بە ئاماژەکانە بۆ هیوا کە ئەوان بۆ ئەوە دروست نەبوون تەنها لە قەیراندا بژین".

ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند 200 هەزار کەس لە ڕۆژهەڵاتی شاری دێر ئەلزور لەژێر گەمارۆدان ڕەوشیان زۆر نالەبارەو دەستبەجێ پێویستیان بە خۆراک و دەرمان هەیە.

XS
SM
MD
LG