Accessibility links

لە هێرشێکی خۆکوژی لە ئەفغانستان 13 کەس دەکوژرێن


هێرشبەرێکی خۆکوژ کە بەوەدەچێت کاربەدەستێکی باڵای لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کردبێت بە ئامانج بەلایەنی کەم 13 کەس یکوشت و 14 کەسیش بریندار بوون.

وتەبێژێکی حکومەت دەڵێت هێڕشبەرەکە لە شوێنی نیشتەجێبوونی عوبێدوڵا شینواری ئەندامی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای نانگەرهار لە جەلال ئاباد هێرشەکەی ئەنجام دا، بەڵام شێنواری ڕزگاری بوو.

میدیای خۆجێیی ڕادەگەیەنێت ئەو هێرشە لە کاتێکدا ڕوویدا کە سەرۆک خێڵەکان چووبوون بۆ ماڵی ئەو ئەندامەی پارێزگا بۆ ئەوەی بەخێرهاتنەوەی براکەی بکەن کە 9 مانگ بوو لەلایەن تالیبانەوە گیرابوو.

تالیبان دەڵێت ئەو هێرشەی ئەنجام نەداوە.

XS
SM
MD
LG