Accessibility links

کۆریای باکوور پێشنیازی ڕاگرتنی تاقیکردنەوەی ناوکی لە بەرامبەر ڕێککەوتنی ئاشتی دەکات


کۆریای باکوور ڕادەگەیەنێت تاقیکردنەوەی ناوکی ڕادەگرێت لە بەرامبەر ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کۆتایی هێنان بە مانۆڕی هاوبەشی لەشکری واشنتۆن و سیئۆڵ.

ئەم پێشنیازەی کە ڕۆژی هەینی لە میدیای دەوڵەتی کۆریای باکوور ڕاگەیەندرا هاوشێوەی پێشنیازێکی پێشووی پیونگیانگە کە دەستبەجێ لەلایەن ئەمەریکا و کۆریای باشوورەوە ڕەت کرایەوە.

کاتێک لە میانەی لێدوانێکدا پرسیار وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جان کێربی کرا لەم بارەیەوە، کێربی گوتی هیچی نەبیستووە.

شایانی باسە هەفتەی ڕابوردوو کۆریای باکوور چوارەم تاقیکردنەوەی ناوکی ئەنجام دا و لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە ڕەخنەی لێ گیراو ناکۆکییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریای ئاڵۆزتر کرد.

ئەو تاقیکردنەوەی ناوکییەش بوو بە خاڵی سەرەکی کۆبونەوەی ڕۆژی شەممەی نێوان یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکین و جێگری وەزیری کۆریای باشوور بۆ کاروباری دەرەوە لیم سۆنگنام.

XS
SM
MD
LG