Accessibility links

قەیرانی سیاسی لە کۆسۆڤۆ قوڵتر دەبێتەوە


قەیرانی سیاسی لە کۆسۆڤۆ هەروادێ و خراپتر دەبێت لەو کاتەوەی 7 ساڵ لەمەو بەر سەربەخۆیی خۆی لە سەربیا ڕاگەیاندووە.

خۆپیشاندەرانی ئۆپۆزسیۆن لە پرستینای پایتەخت توڕەن لەسر ئەو سەودایەی بە ناوبژی یەکێتی ئەوروپا کراوە لەگەڵ سیربیادا تا رێگە بدرێت زۆربەی شارەوانییەکانی سیربیا لە ناو دەولەتی ئەلبانی نەژادەکاندا ئەنجومەنی هاوبەش پێک بهێنن و هەروەهاش خودموختارییەکی زیاتریان هەبێت.

پۆلیس گازی فرمێس ڕژێنی بەکار هێناوە بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران، بەڵام هەندێک لەو خۆپیشاندەران بۆ تۆڵەکردنەوە بۆمبی دەستکردی ئاگرینیان گرتۆتە هێزەکانی پۆلیس. خۆپێشاندانەکانی کۆسۆڤۆ ئاماژەن بەزۆری مشتومڕەکان نیشانەیەکیشن بۆ هەروادێ و زیاد بوونی هەستی نەژادی لەم چەند مانگەی ڕابوردوودا.

XS
SM
MD
LG