Accessibility links

بەهۆی شەڕەکانی نێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە 162 سڤیل دەکوژرێن


گروپێکی مافی مرۆڤی تورکیا دەڵێت لە مانگی هەشتەوە بەلانی کەم 162 کەسی سڤیل بەهۆی شەڕو پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی حکومەت و سەرهەڵداوە کوردەکان کوژراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی تورکیا ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند 32 منداڵ،29 ژن و 24 کەسی بەساڵاچوو لە نێو ئەو قوربانیانەدان کە لەو ناوچانە گیانیان لەدەستداوە کە حکومەت قەدەغەکردنی هاتوچۆی شەو و ڕۆژ بەردەوامەی ڕاگەیاندووە لە کاتێکدا شەڕی دژ بەو چەکدارانە دەکات کە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە.

هێزەکانی ئاسایش ئۆپەراسۆنێکی فراوانیان لەو ناوچانە دەستپێکردووە کە چەکدارەکان بەربەستیان داناوە، خەندەویان هەڵکەندووە و بۆمبیان چاندووە بۆ ئەوەی حکومەت نەگاتە ئەوێ. حکومەتی تورکیا دەڵێت 426 چەکدار لەم ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون کە لە شارەکانی جەزیر، سلۆپی و ناوچەی سوری دیاربەکر ئەنجام بەڕێوەدەچێت.

ئەم شەڕەی دژ بە پەکەکە لە مانگی 7 وە دەستیپێکردەوە و پرۆسەی ئاشتی 2 ساڵەی تێکدا.

XS
SM
MD
LG