Accessibility links

لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر گرتووخانەیەکی سەر بە ئەلقاعیدە لە سوریا 39 کەس دەکوژرێن


چالاکوانان ڕادەگەیەنن هێرشێکی ئاسمانی کراوەتە سەر زیندانێک کە لەلایەن گروپێکی سەر بە ئەلقاعیدە لە سوریاوە بەڕێوە دەبرێت و بەلانی کەم 39 کەس کوژراون.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕادەگەیەنیت ئەو 39 کەسەی کە کوژرواون بریتین لە چەکدارانی بەرەی نوسڕە و هەروەها چەند کەسێکیش لە زیندانییەکان لە شارۆچکەی مەعرەت ئەلنوعمان.

کۆمیتەکانی هەماهەنگی کردنی خۆجێیی، کە ڕێکخراوێکی تری چالاکوانانە ، دەڵێت لەو هێرشەدا 51 کەس کوژراون.

ڕێکخراوی چاودێری دەڵێت فڕۆکە جەنگییەکان چوار موشەکیان گرتۆتە دادگای ئیسلامی کە گرتووخانەیەک و بازارێکیشی لێ نزیکە.

XS
SM
MD
LG