Accessibility links

سەرۆکی تورکیا پشتیوانی لە لێکۆڵینەوە دژ بە ڕێبەرانی هەدەپە دەکات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردوگان دەڵێت پشتیوانی لە لێکۆڵینەوەکان لە دژی ڕێبەرانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە کوردەکان دەکات لەسەر ڕاگەیاندنێک کە تیایدا داوای خۆبەڕێوەبردن دەکات.

هەروەها ئەردوگان ئەو داخوازییەی بە تاوانێکی دەستوری ناودێر کرد و گوتی دەبێت باجەکەی بدرێت.

دادپرسی گشتی دەستی بە لێکۆڵینەوە دژ بە هاوسەرۆکی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش کرد دوابەدوای کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژی هەدەپە کە تیایدا گوایە داوای بەڕێوەبەردنێکی سەربەخۆتر کرابوو.

ئەم لێکۆڵینەوەیە لە کاتێدایە خراپترین توندوتیژی لەوەتای ساڵی 1990وە ناوچە کوردنشینەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی تورکیای گرتۆتەوە و هەروەها پاش هەڵوەشاندنەوەی ئاگر بەستی دووساڵەی نێوان حکومەت و پەکەکە دێت. سەرۆکی تورکیا بە ڕۆژنامەی حوڕیەتی تورکی ڕاگەیاند، ڕاگەیاندنەکانی ڕێبەرانی هەدەپە تاوانێکی دەستورییە و لێکۆڵینەوە لەلایەن دادپرسی گشتییەوە دەستیپێکردووە.

لەلایەکی ترەوە هاوسەرۆکی هەدەپە سەڵاحەدین دمیرتاش دەڵێت هێرشەکانی لەشکری تورکیا خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج و نزیکەی هەزار کەس لە دەڤەری سلوپی بەهۆی قەدەغە کردنی هاتوچۆ لە ماڵەکانی خۆیاندا گیریان خواردووە.

XS
SM
MD
LG