Accessibility links

سێ کەس لە میسر دەستگیر دەکرێن بەر لە ساڵیادی سەرهەڵدانە مەزنەکەی وڵاتەکە


کاربەدەستانی میسر سێ کەسیان دەستگیر کردووە کە 23 پەڕەی فەیسبووک بەڕێوە دەبەن و تاوانبار کراون بەوەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار دەهێنن بۆ هاندانی خەڵکی دژ بە دەوڵەت.

وەزارەتی ناوخۆ ڕۆژی شەممە دوو پیاوی تەمەن 27 ساڵان و ژنێکی تەمەن 25 ساڵانی تاوانبار کرد بەوەی کە ئەندامی ئیخوان ئەلموسلمینن. میسر لە سالی 2013 وە ئەو ڕێکخراوەی قەدەغە کرد پاش ئەوەی لەشکر سەرۆکی هەڵبژێردراو محەمەد مورسی لەسەر دەسەڵات دەرکرد.

کاربەدەستان نیگەرانی گشتیان نیشان داوە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندان لە 25 ی مانگی 1 بۆ یادی 5 ساڵەی سەرهەڵدانەکەی ساڵی 2011 کە حوسنی موبارەکی تیادا دەرکرا.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەتی تویتەر و فەیسبووک ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو لە ڕێکخستنی سەرهەڵدانەکەی 25 ی مانگی 1 و خۆپیشاندانەکانی تریش.

هەفتەی ڕابوردوو سەرۆک ئەبدلفەتاح ئەلسیسی هۆشداری دژ بە خۆپیشاندانێکی لەو جۆرەی ڕاگەیاند و گوتی ڕەنگە دەرەنجامی خراپی لێبکەوێتەوە.

XS
SM
MD
LG