ڕۆژی شەممە عەرەبستانی سعودیە سزای مەرگی بەسەر 47 کەسدا جێبەجێ کرد بە تاوانی تیرۆرسم لە ناویاندا مەلایەکی ناوداری شیعەکان، شێخ نمر ئەلنمر.
وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستانی سعودیە ڕایگەیاند ئەو تیرۆرستە تاوانبارکراوانە بەرپرسیار بوون بەرامبەر ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر خەڵکی سڤیل و دامودەزگا لەشکرییەکان و هەروەها بڵاو کردنەوەی ئایدۆلۆژیای خراپ.
مەلای شیعە ئاینزا شێخ نمر ئەلنمر ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە خۆپیشاندانی شیعەکان کە لە بەهاری عەرەبی ساڵی 2011 سەری هەڵدا. ئەم سزایەی ئەو ڕەنگە نائارامییەکان لە شانشینەکە نوێ بکاتەوە، لە کاتێکدا کەمینە شێعەکانی وڵاتەکە گلەی و گازندەی ئەوە دەکەن کە لە پەراوێز نراون.