Accessibility links

کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لەنێوان جیهانیبوون و قوربانیبووندا


بەشێک لە شارەزایان هەمیشە جیاوازتر دەڕواننە دیاردەی کۆمەڵکوژی کە لە ئاستێکی بەرفرواندا تەنها زەبروزەنگ نییە بەرامبەر بە جەستەی مرۆڤ، بەڵکو هەڵمەتێکی گەورەی شەڕانگێزیی و کوشندەگەراییە بەرامبەر رۆح، فەرهەنگ، دەروون ، نەریت و سەرلەبەری چەمکە فیکریی و فەلسەفییەکانی دنیا کە تروسکاییەک ژیاندۆستیان بەخشیبێتە مرۆڤایەتی و سروشت.

لەوبارەیەوە دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ چالاکوان و سەرۆکی رێکخراوی ئاسودە سازداوە.

خانم رەحیم چالاکوان و سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسودە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "هاوشێوەی مەلالا، نادیەی ئێزدی، هەمان چەشنی چیرۆک ‌و هەمان جۆری قوربانییە. بەڵام ئازارەكانی نادیە گەورەتر، خەمی كچێک تەنها جەستەی ئازاردراوی نییە، تەنها خەمی شكۆی شكاوی نییە.. نادیە كاتێك وەک مرۆڤێكی بەشكۆ لەبەردەم نوێنەرانی دەوڵەتان، مرۆڤدۆستانی ناچاری گریان كرد، بۆ زۆر چیرۆک دەگریا"

هەروەها دەڵێت "پێویستە ئیش لەسەر ئەوە بکرێت کەیسی یەزیدییەکان بکرێتە کەیسی جینۆساید وەک هەموو ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە لەدنیادا ڕوویداوە و قەرەبووی مادی و مەعنەوی بکرێنەوە،.....دەبێت حکومەت هەوڵی جیدی بدات بۆ ناساندنی ئەم کەیسە وەک کەیسی جینۆساید."

نادییە موراد وەک نوێنەری ئازارەکانی شەڕانگێزی و کوشندەگەرایی تیرۆر و داعش لە هەنگاوێکی شارستانی زیندودا توانی دەنگی هەزاران کیژۆڵەی قورنبانیانی ئێزیدی بگەیەنێتە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنگرێسی ئەمریکا و ناوەندە گرنگەکانی جیهان، بەڵام ئایا کورد بە گشتی و ئێزیدییەکان و رێکخراوەکانی کوردستان پێکڕا دەتوانن ئەم کەیسی کۆمەڵکۆژی و دڕندەییەی تیرۆر ئۆرگانیزە بکەن و ڕژد کاری لەسەر بکەن؟

فەرمنوون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە....

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:35 0:00

XS
SM
MD
LG