Accessibility links

هێزی هاوپەیمانان بەنداوێکی سەرەکی لە سوریا کۆنتڕۆڵ دەکەن


ئەو هاوپەیمانێتی سوریا کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات ، کە بریتییە لە کوردەکانی سوریا، عەرەبەکان و کرستیانەکان، دەستیان گرتۆتەوە بەسەر بەنداوێکی سەرەکی باکوری ڕووباری فورات لە دەستی توندڕەوانی داعش.

ئەو هاوپیەمانییەی کە بە هێزی دیموکراسی سوریا ناسراوە لە ڕۆژی شەممە دەستی گرت بەسەر بەنداوی تشرین ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکانیان بۆ بڕینی هێڵی هاتوچۆی نێوان داعش لە باکوری سوریا.

بەندوای تەشرین زۆرترین ئیلیکتریکی باکوری سوریا دابین دەکات.

ئەندامێکی گروپەکە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕایگەیاند هێزەکانیان هەوڵ دەدەن هێڵی پەیوەندی داعش لە نێوان پایتەختی دیفاکتۆیان ڕەقە و مەنبج لە باکوری سوریاش ببڕن.

ئەم گروپە بە شێوەیەکی زۆر لەلایەن چەکدارەکانی یەپەگەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.

XS
SM
MD
LG