Accessibility links

بەهۆی شەڕوپێکدادان دانیشوانی باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا گیریان خواردووە


دەیان هەزار کەسی سڤیل لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە نێوان شەڕو پێکدادانی هێزەکانی حکومەت و چەکدارە کوردەکان گیریان خواردووە. ئەم توندوتیژییانە ئەو هیوایانەیان لە ناوبرد بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژی ئاشتی.

هێزەکانی ئاسایشی تورکیا لە هەفتەی ڕابوردوو ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد بۆ شەڕی دژ بە چەکدارەکانی کە پەیوەندییان هەیە بە پەکەکەوە و دەڵێن زیاتر لە 180 کەسیش لەوانە کوژراون. هەزاران سەرباز و تانک ڕەوانەی ئەو ناوچانە کوردنشینەکان کراون بۆ تێکشکاندنی بەرگریەکان لەو شوێنانەی کە چەکدارانی پەکەکە و گەنجەکان سەنگەریان داناوە بۆ ئەوەی لە کەنار بیانهێڵنەوە. هەنێک لە ناوچەکان لە ناوەڕاستی مانگی 12 وە 24 کاتژمێر هاتووچۆ لەوێ قەدەغەکراوە.

مهمەت ساڵح باغات پارێزەر لە جەزیر دەڵێت ئەگەر شتەکان وەها بەردەوام بن ئەوا ئێمەش وەکو سوریامان لێدێت.

ڕێبەری پارتی دیموکراتی گەلانی سەر بە کوردەکان هەوڵی داوە نێوەندگیری بکات و بەبەردەوامی داوا دەکات هەردوولا شەڕەکە ڕاگرن.

دانیشوانی جەزیز دەڵێن ئەوان خۆراک و ئاویان لە کەمی داوە، و سەرپێچی کردنی مافەکانیان تا دێت زیاد دەکات.

دوکان و بازارەکان بۆ 11 ڕۆژە داخراون لە ئەنجامی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەلایەن حکومەتەوە. بەهۆی شەڕەکەوە خەڵکی لە ماڵەکانیان ناتوانن دەرچن و ئەوانەش کە نەخۆشن ناتوانن دەستیان ڕابگات بە بنکەی تەندروستی.

جیهان سارییەلدز خاوەنی دەرمانخانەیەک لە جەزیر دەڵێت خەڵکی چاوەڕوانی پرۆسەی ئاشتی دەکەن و هیوای بۆ دەخوازن.

بارودۆخەکە لە شارۆچکەی سلۆپی باشوری ڕۆژهەڵاتیش بەهەمان شێوەیە، لەوێش دانیشوان سەختییەکی زۆر دەبینن بەهۆی قەدەغە کردنی هاتوچۆ، شەڕو پێکدادان و بڕینی کارەباوە. یەکێک لە یاسادانەران ڕایگەیاند لە 14 ی مانگی 12 وە زیاتر لە 11 کەسی سڤیل لە سلۆپی کوژراون.

XS
SM
MD
LG