Accessibility links

سۆران عومەر: ئەگەری ئەوە هەیە لە ساڵی 2016 دا هەرێمی کوردستان لەبەردەم دووڕیانێکی مەترسیداردا بێت


سۆران عومه‌ر
سۆران عومه‌ر

دەکرێت بگوترێت ساڵی 2015 لە هەرێمی کوردستانی عێراق ساڵێکی پڕ لە قەیرانی جۆراوجۆر بووە.

کێشەکان لەگەڵ حکومەتی نێوەندی عێراق، گرفتی دارایی و ئاڵۆزی ئاسایشی و کەمبوونەوەی خزمەتگوزارییەکان هاوکات بوون لەگەڵ پشێوییە سیاسییەکانی ناوخۆی هەرێم.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی هەرێم لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2015 دا بە دۆخێکی نەخوازراوی خراپدا تێپەڕیوە لەوانە پرسی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کە قەیرانی تری بە دوای خۆیدا هێناوە وێرای وەک دەڵێت سەپاندنی شەڕێکیش بەسەر گەلی کورددا کە بریتییە لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی و ئەم شەڕەش پانتاییەکی زۆری هەرێمەکەی گرتۆتەوە.

ئەم ئەندام پەرلەمانەی هەرێم دەڵێت لەگەڵ ئەم ڕەوشە خراپە نەخوازراوەدا پەرلەمان پەکخراوە و چوار مانگە حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە موچەی فەرمانبەران دابین بکات.

لە وەڵامی پرسیارێکی هێرۆ زەنگەنە سەبارەت بەوەی ئایا هیچ هیوایەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانانە و ئایاش خواستێک بۆ چارەسەرکردن هەیە؟ سۆران عومەر دەڵێت مەخابن هیوایەک بەدی ناکات تا لایەنە سیاسییەکان پێکبگەن و هەروەهاش قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان بەرەو چارەسەر بچن و دەشڵێت ئەمەش لە دەمێکدایە کە ڕەوشێکی نوێی ناوچەکە و جیهانییش ڕووی لەم ناوچەیە کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:42 0:00

XS
SM
MD
LG