Accessibility links

سویسرا لێکۆڵینەوە لەسەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەندامی گروپێکی چالاکوانی ئیسلامی دەکات


دادپرسانی سویسرا ڕادەگەیەنن لێکۆڵینەوەیەکی تاوانیان دەستپێکردووە دژ بە ئەندامێکی گروپێکی چالاکوانی ئیسلامی لەسەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە کاتی سەردانێکیدا بۆ سوریا بڵاوی کردووەتەوە گوایە بۆ مەبەستی پروپاگەندە کردن بووە.

دادپرسانی فێدڕاڵی دەڵێن ئەو پیاوە ، کە تەنها بە هاووڵاتییەکی ئەڵمانی و ئەندامی دەستەی ئەنجونەی سەنتەری ئیسلامی سویسرا ناودێر کراوە، بەوە تاوانبار کراوە کە وتووێژەی لەگەڵ ئەندامێکی باڵای ڕێکخراوی جیهادی جەنێش ئەلفەتاح کردووە کە ئەندامی جەبهەتول نوسڕەی سوریایە.

لە بەیاننامەیەکی ڕۆژی شەممەدا دادپرسەکان دەڵێن ئەوان ئەو لێکۆڵینەوەیەیان بۆیە دەستپێکردووە چونکە ئەو کابرایە ڤیدۆکەی بڵاو کردووەتەوە بەبێ ئەوەی خۆی جیابکاتەوە لە لە چالاکییەکانی ئەلقاعیدە لە سوریا.

دادپرسانی فێدڕاڵی لەم کاتەدا لە 46 دۆسێی دەکۆڵنەوە.

XS
SM
MD
LG