Accessibility links

پاش ڕێککەوتنی کەشو هەوا لە پاریس سەرۆک ئۆباما هۆشداری دژ بە لەخۆبایبوون دەدات


نوێنەرانی زیاتر لە 190 وڵات لە پاریس گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی بە مەبەستی کەمکردنەوەی خێرایی گەروم بوونی کەش و هەوا.

سەرۆک ئۆباما دەڵێت " تەنانەت لەگەڵ ئەوەشدا کە هەمو ئامانجە بەراییەکانیش لە پاریس دیار کرابن ئێمە دەبینە بەشێک لەو ڕێگە چارەیە بۆ کەم کردنەوەی ڕێژەی کاربۆن لە ژینگەدا، بەڵام هێشتا ئەم هەنگاوانەش بەس نین بە پێی ئەو ڕێککەوتنە و کێشەکان چارەسەر نەکراون".

بە پێی ئەو ڕێککەوتنە داوا لە هەمو وڵاتەکان کراوە یەکەم دەبێت لە سنوردار کردنی گازی ژینگەپیسکەریانەوە دەستپێبکەن.

ئەم ڕێککەوتنە بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی ئاستی گەرمی جیهانە، بە ملیاران دۆلاریش تەرخان دەکات بۆ وڵاتانی هەژار تاکو ڕێژەی کاربون لە وڵاتەکانیاندا بە زووترین کات کەم بکەنەوە.

نوێنەری تایبەتی چین شی ژینوا دەڵێت " ڕاستە ڕێککەوتنەکە پێرفێکت نییە و زۆر ناوچە هەیە کە دەستبەجێ پێویستیان بە پێشوەچوونی گرنگ هەیە، بەڵام ڕێگەشمان لێ ناگرێت لەوەی کە هەنگاوێکی بەرەوپێشی مێژووی بنێین".

ڕێککەوتنەکە مۆر کرا سەرەڕای ناڕەزایی هندستان،چین،عەرەبستانی سعودیە و مالیزیا. ئەم وڵاتانە دەیانگوت پێویستە وڵاتانی پیشەسازی ئەرکی زیاتر لە ئەستۆ بگرن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:11 0:00

XS
SM
MD
LG