Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە نزیک نەخۆشخانەیەک لە شارێکی ناوەڕاستی سوریا 8 کەس دەکوژرێن


.
.

میدیای دەوڵەتی سوریا و گروپێکی چاودێری سەر بە ئۆپۆزسیۆن ڕادەگەیەنن ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکێکی سەر بە حکومەتی ناوەڕاستی شاری حومس تەقیوەتەوە و بەلایەنی کەم 8 کەسی تێدا کوژراوە.

ئاژانسی دەنگوباسی سانا ڕادەگەیەنێت ئەو تەقینەوەیە 25 کەسیشی بریندار کردووە لە کاتێکدا ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵیت 35 کەس بریندار بوون.

تەقینەوەکەی ڕۆژی شەممە چەند ڕۆژێک پاش ئەوە بوو کە سەدان لە سەرهەڵداوان و خێزانەکانیان ئەلوەعریان جێهێشت کە دوواین شوێنی ئۆپۆزسیۆن بوو لە حومس، وەکو بەشێک لە ئاگربەستی نێوانیان بۆ ئەوەی حکومەت دەستبگرێتەوە بەسەر شارەکەدا. ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی دەڵێت چەندین کامیۆنی پڕ لە کەرەستەی تەنگەتاوی ڕۆژی شەممە چوونە ناو ئەلوەعرەوە.

XS
SM
MD
LG