Accessibility links

بۆ 48 کاتژمێر فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دادەخرێن


بۆ جاری دووهەم گەشتە ئاسمانییەکان لەهەرێمی كوردستان لەلایەن دەستەی فڕۆكەوانی عێراقیەوە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر وەستێنرا.

لەوبارەیەوە ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند "بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان و دروستكردنی مەترسی لەسەر فڕۆكەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن دەستەی فڕۆكەوانی عێراقیەوە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان لەهەرێمی كوردستان دراوە ".

Tahir Abdulla
Tahir Abdulla

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بە زیانەكانی هەرێمی كوردستان كرد و گوتیشی ئەو كۆمپانیا فڕۆكەوانانەی كە تكتی فڕۆكەیان فرۆشتووە دەبێت قەرەبوی هاووڵاتیان بکەنەوە.

ئەمە دووهەم جارە لەماوەی كەمتر لەیەک مانگدا دەستەی فڕۆكەوانی عێراقی بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە شارستانیەكان لەهەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بدات.

دەقی ڕاپۆرتەکەی ژیار محەمەد لەسەر ئەم بابەتە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:34 0:00

XS
SM
MD
LG