Accessibility links

خولی داهاتوی وتووێژەکان لەسەر سوریا لە کۆتایی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جان کیری دەڵێت خولی داهاتووی وتووێژەکان لەسەر ئایندەی سوریا لە کۆتایی ئەم مانگە لە نیویۆرک بەڕێوە دەچێت.

لە میانەی وتارێکیدا لە کۆنفراسێک لەسەر ڕێبازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئینستتوی بروکینگ کیری گوتی ئەمەریکا هەوڵ دەدات گواستنەوەی دەسەڵات بە جۆرێک بێت کە هەمو پێکهاتەکانی سوریا لە خۆ بگرێت.

جان کیری دەڵێت " سوریا دەبێت ڕێبەرایەتی خۆی لە داهاتوودا بە هەڵبژاردنێک هەڵبژێرێت کە هەموی لەسەری کۆک بن و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێری بکرێت بە بەرزترین ئاستی یاسای نێونەتەوەیی، و هەڵبژاردنێکی ڕەوا بێت و بە تەواوەتی شەفاف و باوەڕپێکراو بێت بۆ ئەوەی تەنانەت هاووڵاتیانی سوریای کە لە دەرەوەشن بتوانن دەنگ بۆ ڕێبەرایەتی داهاتوویان بدەن".

جان کیری گوتیشی چارەسەر کردنی نیگەرانییە سیاسییەکانی پەیوەست بە ناکۆکی سوریاوە هاوکار دەبێت بۆ شەڕی دژ بە داعش کە بەشێکی زۆری سوریا و عێراقی کۆنتڕۆڵ کردووە.

XS
SM
MD
LG