وەزیرانی دەروەی ناتۆ دەرواننە رێگاکان بۆ توندترکردنی ئاسایش لە دێرێژایی سنورەکانی تورکیادا پاش هەفتەیەک لە خستنە خوارەوەی فرۆکەیەکی شەرکەری روسی لە سنوری سوریادا.
کاربەدەستان لە کۆبۆنەوەی وەزیرانی دەروە لە برۆسڵ لە رۆژی سێشەممە ووتیان ئەو پێوانانەی تر لەوانەیە کەشتیەکی زۆرتر بێت لە دەریای مدیتەرانە، فرۆکەیەکی زۆرتری هاوپەیمانان لە بنکەی ئاسمانی ئینجرلک لە تورکیا و هەر وەها بەهێزکردنی سیستمی بەرگری موشەکی.
سکرتێری گشتی ناتۆ جینس ستۆلتینبرگ ووتی ئەندامان دەبێ لە چەند هەفتەی ئاێیندەدا بریار بدەن چ جورە پێوانانێکی تاێبەت بۆ تورکیا پێویستە.
لە رۆژی سێشەممە سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان بەراک ئوباما ووتی لە کاتێکدا تورکیا مافی بەرگری کردن لە خۆ و سەرەوەری هەیە، تورک و روسیەکان دەبێ هێون ببنەوە و بە بیر بێننەوە کە دوژمنێکی هاوبەشیان هەیە.