Accessibility links

ئەنگیلا میرکڵ" کەوتنە خوارەوەی فرۆکە روسیەکە بارەکە ئاڵۆزتر دەکات


.
.

راوێژکاری ئەڵمانی ئەنگیلا میرکل دەڵێت خستنە خوارەوەی فرۆکە روسیەکە بارودۆخەکەی لە سوریادا ئاڵۆزتر کردەوە.

میرکل لە رۆژی چوارشەممە بە یاسادانەرانی ووت ئێمە ئێستاکە دەبێ هەموو شتێک ئەنجام بدەین بۆ خۆلادان لە ئاڵۆزترکردنی بارەکە.

مێرکڵ لە رۆژی سێشەممە بە تەلیفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیری تورکیا داوودئۆغڵۆ دوواوە و دەشڵێت تەنها چارەسەرکردنێکی رامیاری درێژ خایەن کۆتایی بە شەر لە سوریادا دێنێ. ئەو ووتی هیچ رێگایەکی تر نییە کە لە چارەسەرکردنێکی کۆتایی نزیکمان بکاتەوە.

سەرۆکی روسی دەڵێت فرۆکەوانی دووەم لە کەوتنە خوارەوەی فرۆکە روسیەکە لە لایەن تورکیاوە لە سنوری سوریا رزگار کراوە. پوتن لە رۆژی چوارشەممە لە سەر تەلفزیون دوواوە پاش ئەوەی وەزیری بەرگری سیرگەی شویگۆ بە ئاژانسەکانی پەیام و نووچەی ووت کە فرۆکەوانەکە پاش کردارێکی 12 کاتژمێری کە سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە کۆتایی پێی هاتووە رزگار کراوە و ئێستاکە ساغ و تەندرووستە و لە بنکەی ئاسمانی روسیادایە لەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریادایە.

فرۆکەوانەکەی تری فرۆکەی سۆخۆی S – 24 وا راگەیندراوە کە مردوووە.

XS
SM
MD
LG