Accessibility links

باری نائاسایی لە هەرێمی کریمیا ڕادەگەیەنرێت


کریمیا باری نائاسایی ڕاگەیاند پاش ئەوەی هێڵی سەرەکی ئیلیکتریکی لە ئۆکرانیاوە تەقێنرایەوە، لە ئەنجامدا زیاتر لە 1 ملیۆن و 6 سەد هەزار کەس لە ناوچەی کێشەلەسەری لکێنراو بە ڕوسیاوە بێ کارەبان پاش دوهەم تەقینەوەی لەم جۆرە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئاشکرا نییە کێ ئەو هێڵەی تەقاندۆتەوە ، بەڵام ئەندامێکی پەرلەمانی ڕوسیا دەڵێت ئەمە کاری تیرۆرستە و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ نەتەوە پەرستە ئۆکرانیەیکانی تاوانبار کرد.

وەزارەتی وزەی ڕوسی دەڵێت دوو تاوەری هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبا لە ئۆکرانیا بەهۆی ئەو تەقینەوەیەی ڕۆژی یەکشەممە زیانیان پێ گەیشتووە و دوانی تریش لە ڕۆژی هەینی.

XS
SM
MD
LG