Accessibility links

بەشار ئەسەد: سوپاس بۆ هەڵمەتی ئاسمانی ڕوسیا سوریا بەرەوپیش دەچێت


سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەڵێت هێزەکانی بەرەوپێش دەچن لە نزیکەی هەمو بەرەکانی جەنگ ودەڵێت سوپاس بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا کە دوو مانگ لەمەوبەر دەستیپێکرد.

بەشار ئەسەد بە‌ کەناڵی تەلەفیزیۆنی فونێکسی چینی گوتووە کە ڕوسیاییەکان پشت بە هێزە زەمینیەکانی سوریا دەبەستن و هاوکاریمان لەگەڵ دەکەن.

ڕوسیا کە هەڵمەتی ئاسمانی لە 30 ی مانگی 9 لە سوریا دەستپێکرد و پاش کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ڕوسییەکە لە هاوینە هەواری سینای مسڕ هێرشەکانی زیاتر کرد.

گروپی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG