Accessibility links

ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارێکی نوێ دژ بە تیرۆرسم پەسەند دەکات


ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تێکڕای دەنگ بڕیارێـکی پەسەند کرد کە لە لایەن فەڕەنساوە پـێشنیارکرابو بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.

بە پێی ئەم بڕیارە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی مەترسییەکی گەورەیە لەسەر جیهان و ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی، و سووربوونی ئەنجومەنی ئاسایش ڕادەگەیەنێت بۆ ئەوەی بە هەمو واتایەکەوە شەڕ دژی ئەم هەڕەشەیە بکات.

ئەم بڕیارە 14هەمین بڕیارە کە لە ساڵی 1999 وە لەسەر تیرۆرسم درابێت.

بڕیارەکە هەفتەیەک پاش هێرشە کوشندەکانی پاریس پەسەند کرا کە 130 کەسی تێدا کوژرا و داعشیش بەرپرسیارێتی هێرشەکانی گرتە ئەستۆ. و هەروەها هەشت ڕۆژ پاش دوو تەقیەنەوە لە بەیروت کە 43 کەسی تێدا کوژران و سێ هەفتەش پاش خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ڕوسی لە هاوینە هەواری میسڕ کە 224 کەسی تیدا کوژان، داعش بەرپرسیارێتی ئەو دوو هێرشەشی گرتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG