گه‌شبینی وه‌ک له‌باره‌یه‌وه ده‌وترێت نهینی ژیانه، خه‌سڵه‌تی که‌سانی سه‌رکه‌وتوه، هیوا ده‌به‌خشێت و هانده‌ره بۆ چالاک‌بوون و کارکردن وده‌ربڕینی ڕوانگه‌ی درووست بۆ ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر.
هه‌ستی گه‌شبینی و بوونی هیوا له‌چیه‌وه له‌ی مرۆڤ درووست ئه‌بێت، مرۆڤ له‌مسه‌رده‌مه‌دا به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ژی ئه‌وه‌ندی هه‌واڵی ناخۆش ده‌بیسێت ئه‌وه‌نده هی خۆشی نابیسێت، ئه‌وه‌نده به‌کاره‌کانی ژیانه‌وه خه‌ریکه تووشی ماندووبوونی مێشک ده‌بێت، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه مرۆڤ چۆن ئه‌توانێت خۆی ڕابێنێت گهشبینبێت، هه‌روه‌ها بیرکردنه‌وه به‌گه‌شبینی چ کاریگه‌ری له‌سه‌ر تێکڕای ته‌ندروستی مرۆڤ به‌گشتی هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه ووریا کاڵی بۆ به‌رنامه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا میوانداری دکتۆر زمناکۆ خه‌سرۆی کردوه پزیشکی شاره‌زای نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان و هه‌روه‌ها خوێندکاری ماسته‌ر له‌نه‌خۆشییه‌کانی زمان و قسه‌کردن له‌ئه‌مریکا.
دکتۆر زمناکۆ ده‌ڵێت به‌پێی توێژینه‌وکان گه‌شبینی و هیوا کاریگه‌ریه گه‌وره‌یان له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ری له‌ژیاندا هه‌یه، هه‌روه‌ها ڕازیبوون و جێژوه‌رگرتن له‌وشتانه‌ی له‌ئێستادا له‌ژیاندا هامانه یاخوود به‌ده‌ستمان هیناوه.
ده‌شڵێت پسپۆڕانی ده‌روون ناسی دوو مه‌رجیان داناوه بۆ کاریگه‌ری گه‌شبینی له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ری.
یه‌که‌م نابێت ئێستا ببه‌سترێته‌وه به‌ڕابردو و به‌وشتانه‌ی پیش‌تر به‌ده‌ستمان هاێناوه و له‌ئێستادا نیمانه.
دووهه‌م، ناکرێت به‌خته‌وه‌ریمان ببه‌ستینه‌وه به‌ئاینده و دسهکهوتهکانی ئامانجمانه به‌ده‌ستی بێنین.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.