Accessibility links

ژمارەیەک خەڵک بە گومانی پەیوەندی بە هێرشەکانی پاریسەوە دەستگیر دەکرێن


.
.

ڕۆژی یەکشەممە 7 کەس لە بەلجیکا دەستگیر کراون کە پەیوەندییان بە هێرشە کوشندەکانی پاریسەوە هەیە کە 129 کەسی تێدا کوژروان.

هەزاران سەربازی فەڕەنسی بڵاو بوونەتەوەو شوێنە گەشتیارییەکان داخراون لەو شارەی کە زۆرترین گەشتیار ڕووی تێدەکات.

گروپی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی هێرشەکانی ڕۆژی هەینی گرتە ئەستۆ کە بۆمب و چەک کرایە سەر یاریگەیەک، هۆڵێکی کۆنسێرت و قاوەخانەکانی پاریس. لەو هێرشانەدا 350 کەسیش بریدنار بوون کە 99 لەوانە برینەکانیان سەختە.

بەلاینی کەم 3یان لە 7 هێرشبەرە خۆکوژرەکان هاووڵاتی فەڕەنسی بوون هەر وەها یەکێک لەو کەسانەش کە لە بەلجیکای دراوسێ دەستگیر کراوە بە گومانی پەیوەندی بە هێرشەکانەوە.

کاربەدەستێکی پۆلیسی فەڕەنسا ڕایگەیاند ئەو هێرشبەرە خۆکوژەی کە بە نمونەی پێستی پێناسە کراوە بڕوادەکرێت لە دەورەبەری پاریس ژیابێت. کاربەدەستێکی بەلجیکیش دەڵێت دووان لەو 7 هێرشبەرەی کە پشتێنی بۆمبڕێژ کراویان بەستبوو فەرەنسی بوون و لە بروکسڵ دەژیان، و لەو کەسانەشی کە دەستگیر کراون فەرەنسییەکی تێدایە کە لە پایتەختی بەلجیکا دەژێت.

بە پێی ئەم زانیارییە نوێیانە مەترسی تیرۆرسمی ناوخۆی لە وڵاتەکەدا زیاد دەکات.

XS
SM
MD
LG