Accessibility links

کوردەکان دوو گۆڕی بەکۆمەڵ دەدۆزنەوە


جەنگاوەرە کوردەکان دوو گۆڕی بە کۆمەڵیان لە دەرەوەی شەنگال دۆزیوەتەوە.

قاسم سەمیر بەرپرسی زانیاری کوردەکانی عێراق لە شەنگال ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند یەکەم گۆڕ 78 تەرمی ژنی بەتەمەنی تێدا بووە و دووهەمیشیان 50 بۆ 60 تەرمی پیاو، ژن و منداڵی تێدا بووە.

توندڕەوانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە هاوینی 2014 شەنگالیان کۆنتڕۆڵ کرد و هەزاران کەسی ئێزیدیان کوشت و دەستگیر کرد، و ژنەکانیان وەکو کۆیلەی سێکسی بەکار دەهێنا.

هێزە کوردەکان بە پشتیوانی هێرشی ئاسمانی بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا هەفتەی ڕابوردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی دووڕۆژیدا شەنگالیان ئازاد کرد.

XS
SM
MD
LG