تەلفزیۆنی دەوڵەتی ئێران دەڵێت ئاژانسی زانیاری ( ئیتلاعات ) وڵاتەکە 44 گومانلێکراوی بە تاوانی چالاکیەکانی تیرۆریستی دەستگیر کردووە.
راپۆرتەکە کە لە زاری وەزیر ئیتلاعات مەحمود عەلەوی وە رادەگەینێت وەکو دەڵێت فەرەتر لە 20 تیرۆریستی گومانلێکراوو دەستگیر کراوون پێش پەرینەوەی سنوور بۆ ناو عێراق و سوریا بۆ بەشداریکردن لەگەڵ میلیشیاکان. ئەو زۆری لەسەر نەرۆیشت بەڵام ووتی گومالێکراوەکان پەیوەندیان بە گروپی دەوڵەتی ئیسلامیەوە هەیە.
عەلەوی هەر وەها ووتی نزیکەی 24 کەسی تریش بە تاوانی نە تاێبەت و لە پەیوەندی بە چالاکی تیرۆرەوە لە شارە جۆراو جۆرەکانی ئێراندا دەستگیر کراوون.
ئەو ناسنامەی هیچ کام لە گومالێکراوەکانی ئاشکرا نەکردووە.
تاران ناو بە ناو رادەگەینێت لە دەستگیرکردنی تیروریستانی گومانلێکراوو بە بێ ئەوەی زانیاریەکی لە بارەیانەوە ئاشکرا بکات.