Accessibility links

بە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێل سێ ئیسرائیلی بریندار دەبن و هێرشبەرەکە دەکوژرێت


کاربەدەستانی ئیسرائیل دەڵێن فەلەستینییەک بە ئۆتۆمبێلەکەی چووبوو بە ناو کۆمەڵێک ئیسرائیلیدا لە کەناری ڕۆژئاوا بەلانی کەم سێ کەسی بریندار کردووە بەر لەوەی پۆلیس تەقەی لێ بکات و بیکوژێت.

کاربەدەستان دەڵێن بەلانی کەم دووان لە ئیسرایلییەکان لە نەخۆشخانەن.

ئەم ڕووداوەش دواین توندوتیژییە لەو شەپۆلی توندوتیژییانەی کە لە سەرەتای مانگی 10 وە ئیسرائیل و ناوچەکانی فەلەستینییەکانی گرتەوە.

پروپاگەندەی ئەوەی کە ئیسرائیل پلانی هەیە دەستبگرێت بەسەر ڕۆژهەڵاتی ئورشەلیم کە لە لایەن موسوڵمانەکان و جولەکەکانیشەوە بە شوێنێکی پیرۆز دادەنرێت بووەتە ناوەندی ئەو توندوتیژیانەی کە 11 ئیسرائیلی و بەلانی کەم 37 فەلەستینی تێدا کوژراوە.

XS
SM
MD
LG