Accessibility links

مەریوان نەقشبەندی : لە هەولێر هەوڵی كردنەوەی حوسینیە دەدرێت


ماوەیەكە ئێران ڕۆڵێكی فراوان دەبینێت لە هەرێمی كوردستان لە رێگای چەند ناوەندێكی ئێرانییەوە بانگهێشتی مەلاكانی كوردستان و خەڵكانی تر دەكرێت بۆ ئامادەبوونیان لە ئێران مەلاكانیش بە بێ مۆڵەت و ئاگاداربوونی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم دەچن.

لەم بارەیەوە مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری پەیوەندیەكان و پێكەوە ژیانی ئاینی لە كوردستان و وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان لە وتووێژێکیدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا دەڵێت" چەند جارێكە كۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشتی مەلاكان دەكات و بەشێک لە مەلاكانیش چوونەتە ئێران و ئامادەی كۆبوونەوە بوونە لەو وڵاتەدا و ئێمەش وەكو وەزارەتی ئەوقاف ئەو مامۆستایانەمان ئاگادار كردووتەوە كە نابێت بەهیچ شێوەیەک بە بێ مۆڵەتی وەزارەتی ئەوقاف بچنە ئێران و بەشداری بكەن لە كۆبوونەوەكانیان.

بەڕێز نەقشبەندی دەشڵێت لە كوردستاندا ژمارەیەک مامۆستای ئاینیش هەن ئیمام و خەتیب بوونە واتا سوننە مەزهەب بەڵام مەزهەبی خویان گۆریوە و ڕایان گەیاندووە بوونەتە شیعە هاوکات لە ئێستادا لە لایەن شیعەكانی كوردستانەوە هەوڵی كردنەوەی حوسینیە دەدرێت لە شاری هەولێر. سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش رەزامەندی لەسەر کردنەوەی حوسینیە دەربڕێوە بەڵام وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم تا ئێستا ڕازی نەبووە.

دەقی وتووێژەکەی ئەحمەد زێباری لەگەڵ مەریوان نەقشبەندی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:29 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG