Accessibility links

توندرەوانی ئێرانی لە رێپێوانەکانیاندا دژ بە ئەمەریکا و رۆژئاوا


Iran US Embassy Seize 1979
Iran US Embassy Seize 1979

هەزاران لە ئێرانیەکان لە ساڵیادی دەست بەسەراگرتنی باڵێۆزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکان لە تاران لە لایەن خوێندکارە میلشیاکاندا 36 ساڵ لەمەو پێش ئاڵای ئەمەریکایان سووتاند و درووشمیان دەدا.

رێپێوانی ساڵانەی رۆژی چوارشەممە کە لە لایەن دەوڵەتەوە ساز دەدرێت، ئەمساڵ سەرنجێکی زۆرتری بۆ لای خۆێ رادەکێشی لە دەمێکدا توندرەوانی ئێرانی هەوڵدانەکانیان توندتر دەکەنەوە بۆ لاوازکردن و بنکەندکردنی نزدیکبوونەوەی سەرۆک حەسەن روحانی بۆ رۆژئاوا پاش سەودای هەرە دیاری ناوکی مانگی ژولای لەگەڵ وڵاتە دەسەڵاتدارەکانی جیهان.

توندرەوکان ترسی ئەوەیان هەیە هەوڵدانەکانی رۆحانی بۆ هێونکردنەوەی گرژیەکان لەوانەیە رێگا خۆش بکات بۆ ئەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان دەسەڵاتی بەسەر ئێراندا هەبێت.

لە 4 نۆڤامبری ساڵی 1979 خوێندکارە چەکدارە میلیشیاکانی ئێرانی پەلاماری باڵێۆزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکانیان دا و 52 ئەمەریکاییان بۆ ماوەی 444 بە بارمتە گرت پاش ئەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان نەیویست شای ئێران مەحەمە رەزا پەهلەوی بۆ دادگاکردنی لە ئێران را دەستیان بکات. هەردوو وڵات لە کاتەوە پەیوەندی دیپلۆماسیان نییە.

XS
SM
MD
LG