وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان جان کێری لە دوواترین بەشی گەشتەکەیدا بۆ 5 لە وڵاتانی ئاسیای ناوەراست، پشتێوانی خۆێ دەربری بۆ پێشبینی پەرەپێدانی ئابوری تورکەمنستان.
کێری لە دەمی کۆبۆنەوەیدا لەگەڵ سەرۆک قوربانگولی بەردی مەخمدۆڤ لە کاتی راوەستانە کورتەکەیدا ووتی ئێمە دەتوانین پێکەوە کارێکی زۆرتر ئەنجام بدەین بۆ یارمەتی دانی هاووڵاتیانتان لە بەرەو پێشبردنی هەندی لە کارامەیی تواناییان کە بۆ ئەم ئابوریە مۆدیرنە پێویستە.
ئەو هەر وەها ووتی وڵاتە یەکگرتووەکان نایەوێ هەوڵدان لەسەر دەسەڵاتدا لەگەڵ چین و روسیادا ببینێت کە وڵاتێک بەسەر ئەوەی تردا سەر بکەوێت.
ئەو ووتی ئەوەی ئێمە دەمانەوێ ببینین ئەوەیە ئاسیا ناوەراستێک کە بانگەشەی شوێنی خوێ بکا وەکو داێنەمۆێ گەشەکردن لە ناو دڵی ئاسیایەکی مۆدیرن و داینامیکدا.