Accessibility links

کاربەدەستانی ئەمریکی دەڵێن کێشکی زۆرتر لە باشوری دەریای چین


چین رەخنەی لە وڵاتە یەکگرتووەکان گرت بە هۆێ ناردنی کەشتی جەنگی نزدیک بە دوورگە بچووکەکانی باشوری دەریا چێن کە بێژینگ بە هەی خۆێ دەزانی، لە دەمێکدا واشنتن بەڵێنی داوە لە ئەرکی کێشکیەکی زۆرتری لەو جۆرەدا.

وەزارەتی دەروەی چێن لە رۆژی چوارشەممەدا بانگی ماکس باوکوس باڵێۆزی وڵاتە یەکگرتووەکانی کرد بۆ پێیگەیاندنی بێزاری دەربرێنێکی فەرمی سەبارەت بە رووداوەکەی رۆژی سێشەممە کە ئەنزاترین وە یاخود پێیداگری ترین هەڵوێستی ئەمەریکا بوە بۆ بانگەشەی ناکۆکی لەسەری چێن سەبارەت بە خاک و زەمین.

جێگری وەزیری دەرەوە ووتی ئەم کارەی وڵاتە یەکگرتووەکان هەڕەشەیە لە سەروەری و بەرژەوەندیەکانی ئاسایشی چین وە ئاسایشی کەسایەتی دام ودەزگاکان لە دوورگە بچووکەکاندا دەخاتە مەترسیەوە کە شەڕ پێی فرۆستنێکی هەرە مەترسیدارە.

XS
SM
MD
LG