Accessibility links

دوو کوری تر تاوانبار کراوون بە هۆێ سۆکایەتی کردن بە ئەردۆگان


لە رۆژی چوارشەممە بە پێی راپۆرتەکانی دەزگای میدیای خۆجەیی داواکاری گشتی دادگای تورکیا دوو مناڵی خوێندکاری تەمەن 12 و 13 ساڵ تاوانبار کردووە بە سۆکایەتی کردن بە سەرۆک رەجەب تەیب ئەردوگان پاش دراندنی پۆستەرێکی.

ئەوە دوواترین کەیسە کە تێدا نەواجەوانان لە تورکیادا و لە تاوانی هەمان جۆردا راکێشی دادگا دەکرێن و بوەتە نگرانیەکان لە بارەی ئازدی بیرورا دەربرین لە سایەی فەرمانرەوایی ئەردوگاندا.

بە پێی رۆژنامەی حوریەت داواکارانی گشتی لە شاری بە زۆرینە کورد نشینی دیار بەکردا بە دووای سزای زیندانی کردندان لە نێوان 14 مانگ تا چوار ساڵ و هەشت مانگ بۆ دوو نەواجەوان.

هەر وا دەڵێت ئەو دوو کەسە لە مانگی پێنج بە هۆێ دراندنی پۆستەرێکی ئەردوگان لە خیابانێکی دیار بەکردا دەستگیر کرابون، بەڵام بەرگری لە خۆیان کردوون کە ویستویانە ئەو پوستەرە بفرۆشن.

ئەو دوو نەوجەوانە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان بە دادوەریان ووت "ئێمە هیچ سەرنجێکمان نەدا کێ لە وێنەکەدایە، ئێمە نەمانزانی کییە".

XS
SM
MD
LG