Accessibility links

تۆنی بلێر داوای لێبوردن دەکات بەهۆی هەڵەکانی 2003 لە داگیرکردنی عێراقدا


سەرۆک وەزیری پێشووی بەریتانیا تۆنی بلێر داوای لێبوردنی کرد بەهۆی ئەوەی کە ناوی لێنا هەڵەکانی داگیرکردنی عێراق بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا.

لە وتووێژێکد لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی CNN بلێر گوتیشی ئەو دەستێوەردانە لەشکرییە بوو بە هۆکاری ناکۆکیەکانی ئێستای ئەو هەرێمە، لە ناویاندا سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا.

گوتیشی بێگومان ناتوانی بڵێیت ئەوانەی کە سەداممان لە ساڵی 2003 لەسەر دەسەڵات لادا هیچ بەرپرسیار نین لەم ڕەوشەی 2015دا.

لەکاتێکدا ئاماژەی بە زانیاریە ‌هەڵەکان کرد لەسەر چەکی بەکۆمەڵ کوژ کە بوو بەهۆی داگیر کردنی عیراق هەروەها هەندێک لەو هەڵانەش کە لە پلاندانەکاندا هەبووە بەڵام تە تەواوەتی داوای بەخشینی بەهۆی شەڕەکە نەکرد.

تۆنی بلێر گوتی من پێم سەختە داوای بەخشین بکەم بەهۆی لابردنی سەدام. پێم وابێت تەنانەت ئەمڕۆش لە 2015 باشترە کە سەدام نەماوە لەوەی کە بمایە.

بەریتانیا دەهەمین وڵات بوو کە زۆرتین سەربازی ناردبوو بۆ عێراق کە 45 هەزار بوو بە بەراورد لەگەڵ 150 هەزار سەربازی ئەمەریکایی و ژمارەیەکی ئوسترالیا، ئیسپانیا و پۆلاند. 179 سەربازی بەریتانی لەو شەڕە دا کوژران.

XS
SM
MD
LG