Accessibility links

خۆراکی ماوە بەسەرچوو ڕەوانەی سوریا دەکرێت


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت بە هەڵە سەدان پاکەت بسکیتی ماوەبەسەرچووی ناردووە بۆ ئەو کەسە سڤیلانەی لە نزیک دیمەشق دەوریان گیراوە.

320 پاکەت لەو 650 پاکەتە بسکیتە ماوەبەسەرچووانە نێردراون بۆ زەبەدانی و مەدایا لە 18 ی مانگی 10. ئەمە بەشێک بووە لە هاوکارییەکانی سەرەتای ئەم مانگە کە لە مانگی ڕابوردوو ماوەکەی بەسەر چووبوو.

یاقوب ئەلحلو ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری کارەکانی هاوکاری مرۆیی لە سوریا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئێمە دەتوانین ئەوە پشڕاست بکەینەوە ئەمە لە ئەنجامی هەڵەیەکی مرۆڤەوە ڕوویداوە لە کاتی بارکردنی کەرەستەکان.

گوتیشی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا ئەم مەسەلەیە زۆر بە هێند وەردەگرن و هەوڵ دەدەن بارودۆخەکە باش بکەنەوە. لەو بەیاننامەیەدا ڕاشگەیەنراوە پاش ڕاوێژکردن بە سەرچاوەکانی تەندروستی نەتەو یەکگرتووەکان پشتڕاستی دەکاتەوە ئەم بسکیتە ماوە بەسەرچووانە نابێتە مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤەکان.

XS
SM
MD
LG