Accessibility links

رێبەرانی کوردەکانی سوریا لەگەڵ جێگری وەزیری دەروەی رۆسیا کۆدەبنەوە


Democratic Union Party(PYD) 6th Conference in Syria
Democratic Union Party(PYD) 6th Conference in Syria

رێبەرانی کوردی سوریا لە رۆژی چوارشەممە لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی رۆسیا لە مۆسکۆ کۆبۆنەوە و لە بارەی شەری سوریاوە دانۆستاندنیان هەبوو.

وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا ووتی جێگری وەزیری دەرەوە میخائێل بۆگدانۆڤ میوانداری ئاسیا عەبدوڵا هاو سەرۆکی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی کوردی ( PYD ) و بەرێوەبەری شارۆچکەی کۆبانی ئەنوەر موسلم ی کرد.

وتو وێژەکان لە کاتێکدا دێت روسیا سەرگەرمە بە کردارەکانی بۆمب هاویشتن لە سوریا و سەردانی لە ناکاوی بەشار ئەسەد بۆ مۆسکۆ.

تورکیا لە هەفتەی رابوردوو بە روسیا و وڵاتە یەکگرتووەکان هۆشداری دا دژ بە دابینکردنی چەک و یارمەتی بۆ هێزەکانی کوردی سوریا کە شەری دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن.

هێزەکانی بە رێبەرایەتی وڵاتە یەکگرتووەکان چەک و تەقەمەنیان لە باکوری سوریا بە پاراشووت بۆ سەرهەلداوانی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی داگرت وپشتێوانی چڕتر دەکات بۆ ئەو گروپانەی شەری داعش دەکەن.

شایانی ئاماژە پێکردنە باگدانۆڤ لە سەرەتای ئەم مانگە لە پاریس لەگەڵ سالح موسلم سەرۆکی PYD کۆبوەوە.

XS
SM
MD
LG